، سەید عەباس عێراقچی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: بە گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگری خۆی بۆ وەزارەتی شەڕ، زۆربێژی تەیار بە چەکی ئەتۆمی دووبارە تاقی کردنەوەی چەکی ئەتۆمی خۆی دەست پێدەکاتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: هەمان زۆربێژ، بەرنامەی ئەتۆمی ئاشتیخوازانەی ئێران بە مەترسیدار وەوسف دەکات و هەڕەشەی هێرشی زیاتر بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێمە دەکات؛ هەموو ئەو هەوڵانە لە درێژەی پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتیەکانە.
عێراقچی بە وتنی ئەوەی کە هیچ گومانێکی تێدا نییە، ئەمریکا مەترسیدارترین هۆکاری پەرەسەندنی ئەتۆمی لە جیهانە، وتی: ڕاگەیاندنی دەسپێکردنەوەی تاقی کردنەوەی ئەتۆمی هەوڵێکی نابەرپرسیارانەیە و هەڕەشەی جیدی بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دێتە ئەژمار.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: جیهان ئەبێ یەکدەنگ ئەمریکا بە بۆنەی ئاسایی کردنەوەی پەرەسەندنی ئاوەها چەکێکی ئاژاوەگێڕانە بخاتە بەر پرسیارەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە فەرمانی دۆناڵد ترامپ لەسەر دەسپێکردنەوەی تاقی کردنەوەی چەکی ئەتۆمی وتی: ئەمریکا مەترسیدارترین هۆکاری پەرەسنەندی ئەتۆمی لە جیهانە.
Your Comment